یەکەکانی 70ـی پێشمەرگە: ئەو دەنگی تەقینەوانەی لە سلێمانی دەبیسترێن مەترسیدار نین

یەکەکانی 70ـی پێشمەرگە: ئەو دەنگی تەقینەوانەی لە سلێمانی دەبیسترێن مەترسیدار نین
لە گەڕەکەکانی رۆژئاوای سلێمانی دەنگی چەند تەقینەوەیەک دەبیسترێت کە دانیشتووانی ئەو گەڕەکانەی تووشی ترس و دڵەراوکێ کردووە، هێزەکانی 70ـش دڵنیایی دەداتە هاونیشتمانیان کە ئەو دەنگە لەناوبردنی تەقەمەنی ماوە بەسەرچووە کە بۆ بەکارهێنان نابن و پێویست بە نیگەرانی ناکات.

ئەمرۆ سێشەممە 06-04-2021 دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە کاژێر 11ـی بەیانییەوە لە سلێمانی بیسترا و دانیشتووانی گەڕەکەکانی رۆژئاوای سلێمانی تووشی ترس و دڵەڕاوکی کردبوو.

عەمید ئەحمەد لەتیف، گوتەبێژی هێزەکانی 70 راگەیاند: ئەو تەقینەوانە لە ناو فەرماندەیی هێزەکانی 70 بوون، هۆکارەکەشی تەقاندنەوەی تەقەمەنی ماوە بەسەرچووە (تەلەف).

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتەبێژی هێزەکانی 70 ئاماژەی بەوە دا، تەقینەوەکان دەخرێنە ژێر خۆڵ و دەتەقێنرێنەوە هاونیشتمانیان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ ترس و دڵە راوکێیەکیان نەبێت و ئاگاداربن، ئەو تەقینەوانە بە سێ وەجبە لەنێو دەبرێن.
rudaw -
Top