بوومەلەرزەیەکی بەهێز سلێمانی و هەڵەبجەی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز سلێمانی و هەڵەبجەی هەژاند
ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی هەژاند.

بەپێی زانیارییەکان چەقی بوومەلەرزەکە لە مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە و گوڕی بوومەلەرزەکەش بە پلەی 5.2 رێکختەر بووە و لە هەرێمی کوردستانیش لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و چەند ناوچەیەکی دیکە هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە.

تا ئێستا بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەم بوومەلەرزەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.















باسنيوز

Top