پارێزگاری هەولێر و كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا هەڵمەتێك بۆ خۆپارێزى له کۆرۆنا ڕاده‌گه‌یه‌نن
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6/4/2021، پارێزگارى هه‌ولێر و كونسوڵى گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیارییان بۆ خۆپارێزى له كۆرۆنا له به‌رده‌م قایمقامیه‌تى هه‌ولێر ڕاگه‌یاند، لە میانی دەستپێکردنی هەڵمەتەکەدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕای گەیاند: "سەرباری ڕێوشوێنەکانی حکوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، بەڵام ڕۆژانە تووشبوون بە کۆرۆنا و مردن بە هۆیەوە لە هەڵکشاندایە، بۆیە ئێمە لە دوایین هەنگاودا هەموو هاتوچۆیهكمان لەگەڵ ناوەڕاست و خوارووی عیراق ڕاگرتووە، ئەمڕۆ ئەم هەڵمەتە ڕادەگەیەنین، وێڕای هیوای سەلامەتی بۆ هاووڵاتییان ده‌خوازین، بەڵام داواکارین هێشتا پابەندی ڕێنوێنییه‌كان بن و خۆیان بپارێزن".
گوتیشى: "ئێمە جگە لەو هەنگاوانەش، ئەوەتا هەڵمەتی هۆشیاری و دابەشکردنی ماسک ئەنجام دەده‌ین، هەم بەو توانایەی هەمانە، هەمیش لە ڕێگەی ئەو هاوکارییانەی دەگاتە دەستمان، وەک ئەم هەڵمەتەی ئەمڕۆ کە بە هاوکاریی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت".
ئەم هەڵمەتەی ئەمڕۆ ڕاگەیەنرا، بریتییه له دابەشکردنی ماسک و ماددەی پاککەرەوە بەسەر کاسبکارانی ناو شاری هەولێر.
باسنيوز
