وه‌زاره‌تى كاره‌با: تا ئێستا 560 هه‌زار پێوه‌رى زیره‌ك له هه‌رێمى كوردستان به‌ستراون
کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "تا ئێستا 560 ھەزار پێوەری زیرەکی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان بەستراون، لە 1/4/2021ه‌وە کار بە پێوەرەکان ده‌ستى پێكردووه، فۆرمی وەرگرتنی پارەش بە پێوەرەکان ئامادە دەکرێت.
گوتیشی: "سەرەتا وەک تێستکردن کار دەکات و ئاماەکاری کراوە بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم پێوەرەکانی زیرەک ببەسترێن".
بریکاره‌كه‌ی وەزارەتی کارەبا ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، بە تەواوکردنی پڕۆژه‌ى به‌ستنى پێوەری زیرەک، لە 70%ی کێشەی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت.
باسنيوز
