پارێزگاری هەولێر: پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی ڕێگاوبان نەوەستاوە و كاركردن تیایاندا بەردەوامه

پارێزگاری هەولێر: پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی ڕێگاوبان نەوەستاوە و كاركردن تیایاندا بەردەوامه
پارێزگاری هەولێر بەمەبەستی گرنگی و بایەخدان بەبواری ڕێگاوبان و ئاسانکاری بۆ بواری هاتوچۆ، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕێگاوبانی هەولێر کۆبووەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر کە تێیدا ئاماژە بەوەدراوە، کە ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی٤ی٢٠٢١، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕێگاوبانی هەولێر رایگەیاند: "ئەگەرچی بە پاڵپشتی ڕێزدار جەنابی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەچوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەم، سەرەڕای قەیرانی دارایی و ئەو دۆخە سەختەی ڕووبەڕوومان بووەتەوە، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی ڕێگاوبان نەوەستاوە و كاركردن تیایاندا بەردەوامه".

هەروەها پارێزگاری هەولێر راشیگەیاندووە: "توانراوە بە هەوڵی هەموو لایەک بەردەوام بین لە پێشکەشکردن پڕۆژەی خزمەتگوزارییەکان و ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیجی و گرنگ لەشاری هەولێر، کە یەکێک لەو پڕۆژانەش جێبەجێکردنی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان بووە، بەڵام هێشتا پێویستمان بەوەهەیە زۆرترین خزمه‌ت به‌رێگاكان بکرێت و بەردەوام بین لە كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و قیرتاوکردن و دروستکردنی رێگای نوێ".











باسنیوز


Top