لە سلێمانی تیمەكانی هاتوچۆ شۆفێران پابەندی بەستنی ماسك دەكەن
عەقید سەعدولڵا عەزیز، بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیاندراوێكى رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئەرکی تیمەکانی هاتوچۆ لە ئێستادا تەنها بۆ رێنوێنیکردنی شۆفێرانە و تا ئێستا هیچ شۆفێر و سەرنشینێک سزا نەدراوە".
ئەو بەرپرسەی هاتوچۆ گوتیشی: "هەر کاتێک بڕیاری سزادانی شۆفێر و سەرنشینان بەدەستمان بگات جێبەجێی دەکەین و پابەندی بڕیارەكانی سەرووی خۆمان دەبین، بەڵام دەبێت شۆفێران و سەرنشینان پابەندی بەستنی ماسك بن بۆ تەندروستی خۆیان و كۆمەڵگا".
بە پێی دوا بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان سزای نەبەستنی ماسک بە 20 هەزار دینار دیاریکراوە.
باسنيوز
