پۆلیسی ھەولێر ئەو جانتا و بڕە پارەیەی دۆزرابوویەوە رادەستی خاوەنەكەی كردەوە

پۆلیسی ھەولێر ئەو جانتا و بڕە پارەیەی دۆزرابوویەوە رادەستی خاوەنەكەی كردەوە
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد کە ئەو جانتا و بڕە پارەیەی دۆزرابوویەوە رادەستی خاوەنەكەی کرایەوە.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا بڵاویکردووەتەوە: "دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە پەیجی فەرمی پۆلیسی هەولێر کەوا جانتایەک دۆزراوەتەوە، خۆشبەختانە توانرا لە ڕێگەی ئەم بڵاوکراوەیە جانتاکە ڕادەستی خاوەنەکەی بکرێتەوە کە بڕی پارەی نێو جانتاکە بریتی بوو لە 600 هەزار دۆلاری ئەمریکی و یەک ملیۆن و 868 هەزار و 250 دیناری عێراقی".

هەروەها پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتە روو، "سوپاسی هاوکاری و متمانەییتان دەکەین بە دەزگاکانی پۆلیس".













باسنيوز


Top