د. شیرین فوئاد بەڵێنی داوە پێداویستییەكانی ژیانی سورایا لەئەستۆ بگرێت
د. شیرین فوئاد مه‌عسووم چاودێری سیاسی و شاره‌زای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وەكو ئەركێكی مرۆیی بڕیاری داوە یارمەتی سورایا بدات، لەمبارەیەوە لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بابەتێكی بە ناوی "سورایا و ڕاستیی چیڕۆكی ژیانی" بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی "سورایا خه‌ڵكى گوندى ماولیانى خوارووه، ئه‌و كچه نۆ ساڵه‌ى زۆربه‌ى كه‌سه ناودار و هونه‌رمه‌ند و سیاسى و گۆرانیبێژ و مۆدێل و ده‌وڵه‌مه‌ند و هاووڵاتیى ئاسایى و په‌رله‌مانتار و ڕۆژنامه‌نووسان و خاوه‌ن ده‌زگه و په‌یجه‌كان سه‌ردانى ده‌كه‌ن، له هه‌ولێره‌وه سێ سه‌عات ڕێگه ده‌بڕن بۆ گرتنى وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیدا و دواتر بڵاوكردنه‌وه و نووسین له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى كه كچێكى جوانه، به‌ڵام كه‌س بۆ ساتێك و بۆ جارێكیش بیرى نه‌كرده‌وه ژیانى ئه‌و كچه بگۆڕن و هه‌نگاو بۆ باشتركردنى ژیانى بنرێت".
د. شیرین هەروەها نووسیویەتی "له چه‌ند مانگى ڕابردوودا كه سه‌ردانى كوردستان‌م كرد له ڕێگه‌ى پارێزه‌ر محەمەد میرانه‌وه توانیمان دواى هه‌وڵدانێكى زۆر ماڵى ئه‌و كچه شیرینه بدۆزینه‌وه، خێزانه‌كه‌ى پێكهاتوون له باوكێك و 12 منداڵ و دوو هاوسه‌ر، كه یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان له‌سه‌ر منداڵبوونى گیانى له ده‌ستدا بوو، خۆشبه‌ختانه سووریا دایكى ماوه، هه‌موو منداڵه‌كانى ئه‌و خێزانه وه‌ك سورایا چاوجوان و ئازیزن له دڵدا، به‌ڵام گوزه‌رانیان زۆر خراپه و خه‌ریكى مه‌ڕدارین و منداڵه‌كان به ته‌واوى وه‌رزه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن و ئه‌و شتانه‌ى له‌لایه‌ن برا گه‌وره و باوكیانه‌وه بۆیان ده‌هێنرێت ده‌یفرۆشن".
هەروەها لەبارەی یارمەتیدانی سووریاوە، نووسیویەتی "بڕیارم دا مانگانه به‌بێ ئه‌وه‌ى باسى بكه‌م تا گه‌وره ده‌بێت و ده‌چێته زانكۆ، تێچووى خوێندن و ژیانى بگرمه ئه‌ستۆ، جلوبه‌رگ و خواردن و پێداویستى ته‌مه‌نى خۆى بۆ بكڕم، به ته‌نیا یه‌ك مه‌رج ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه به باوكیم گوت با چیتر كه‌س وێنه‌ى نه‌گرێت و كچه‌كه‌ت مه‌نێره سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام په‌یمانه‌كه‌یان شكاند و باوكه‌كه گلەیى ئه‌وه‌ى ده‌كرد به ناڕاسته‌وخۆ كه كچه‌كه‌ى له‌و پاره‌یه زیاتر په‌یدا ده‌كات كه ئێمه پێى ده‌ده‌ین، به‌ڵێنم پێدابوو كه ماڵێكیان له هه‌ولێر بۆ بگرم و له‌وێ ڕزگاریان بكه‌م، ئاگاداریان كردمه‌وه كه سوودى نییه، ئه‌و پیاوه منداڵه‌كانى فێر كردووه و ئه‌وان ناتوانن ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و كاره بن".
د. شیرین لە كۆتاییشدا نووسیویەتی سووریاكان زۆرن له كوردستان، چیڕۆكى جیدى له‌ناو هه‌موو ماڵێكى كوردستان هه‌یه، جا به‌هه‌ر بارودۆخێك بێت، به‌ڵام با هه‌مووان ئه‌وه‌مان لا دروست بێت كه وێنه‌گرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى منداڵێك له ئاینده زیانى بۆ سه‌ر ژیان و كه‌سیەتى ئه‌و كچه یان ئه‌و كوڕه ده‌بێت، ڕه‌نگه دووچارى نه‌هامه‌تى زۆرى بكاته‌وه. تکایە با سورایاکان وەک منداڵی خۆمان سەیر بکەین.
باسنيوز
