جووتیاران لەبارەی خەرجکردنی بەشێک لە شایستە داراییەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە

جووتیاران لەبارەی خەرجکردنی بەشێک لە شایستە داراییەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران بڵاوکردەوە.

لە ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی کە تێیدا هاتووە: "ئاگاداری ئەو جووتیارانە دەکەینەوە کە لە 24و25ی7ی2014، گەنمیان ڕادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە سبەی سێشەمە 6ی4ی2021، سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن لەناحیەی پیرەمەگروون بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەی گەنمەکانیان".

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، پێویستە ئەو جووتیارەی کە گەنمەکەی بەناوەوە ڕادەستکراوە خۆی ئامادە بێت یاخود بریکارنامەی بۆ کەسێکی تر کردبێت و تازە کرابێتەوە بۆ ساڵی 2021.

دوای چەند ساڵ ڕاگرتنی خەرجكردنی پارەی گەنمی ساڵانی 2014، 2015 و 2016ى جووتیارانی هەرێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌، دواجار حكوومه‌تی عێراق بڕیاریدا نیوەی پارەكە، كه‌ 268 ملیار دیناره‌، خەرج بكات.












باسنيوز


Top