له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌زار و 45 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌زار و 45 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات کە له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ هه‌زار تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌‌ 5/4/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)دا بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌زار و 45 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 16 كه‌سى دیكه‌ش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، 407 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٠٤)
١. پشکنین: (١٠٠٤٣ پشکنینی نوێ)
• (٣٦٥٤) هەولێر
• (١٣٢١) سلێمانی
• (٤٣١٧) دهۆك
• (٢٠) هەڵەبجە
• (٥٧٦) گەرمیان
• (١٥٥) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٠٤٥ تووشبووی نوێ)
• (٢٤٩) هەولێر
• (١٩٨) سلێمانی
• (٥١٩) دهۆك
• (٣) هەڵەبجە
• (٦٦) گەرمیان
• (١٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٤٠٧ چاکبوون)
• (٨١) هەولێر
• (٨٨) سلێمانی
• (٢٣٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٧) گەرمیان
• (١) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١٦ مردن)
• (٣) هەولێر
• (٤) سلێمانی
• (٨) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٤٢٦٢٠٥ (٥٠٩٤٢٤ هەولێر، ٣١٠٥٧٣ سلێمانی، ٥٩٨٣٤٩ دهۆك، ٧٨٥٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٢٦١٩١ (٤٣٧٦٧ هەولێر، ٣٦٤٩٤ سلێمانی، ٤٢٧٧٨ دهۆك، ٣١٥٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ١١١٤٩٤ (٣٨٦٥٥ هەولێر، ٣١٣٣٢ سلێمانی، ٣٨٥٣٢ دهۆك، ٢٩٧٥ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٠٩٦٦ (٤٠٨٩ هەولێر، ٣٣٩٧ سلێمانی، ٣٤٤٦ دهۆك، ٣٤ هەڵەبجە)
مردن ٣٧٣١ (١٠٢٣ هەولێر، ١٧٦٥ سلێمانی، ٨٠٠ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٥ی نیسان ٢٠٢١










باسنيوز


Top