کونسوڵی گشتیی ئەمریکا: دروستكردنی ناوچەی ئارام گەورەترین و هەرە سەرکەوتووترین هەوڵی مرۆییه له مێژوودا
دهقی گوتاری كونسوڵی گشتی ئهمریكا له ههولێر
بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر
بەڕێز ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار
بەڕێز سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە
میوانە بەڕێزەکان، خوشک و برایان.
نیوەڕۆتان باش، خۆشحاڵم بە کۆبونەوە لە گەڵتان ئەمڕۆ لێرە بۆ ئەو بۆنە گرنگە، کەیادی سی ساڵەی ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی ناوچەی ئارامە.
دەمەوێت سوپاسی تایبەت و پێزانینم بۆ ئەو وڵاتانە بنێرم، کە کە نوێنەریان لێرە ئامادەیە ئەمڕۆ، بۆبەشداری و ڕۆڵی پڕ بەهایان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە بریتین لە هەریەک لە ئاستڕالیا و فەرەنساو ئەڵمانیاو ئیتاڵیاو هۆڵەنداو ئیسپانیاو تورکیاو کەنەداو بەریتانیا. بە هەمان شێوە دەمەوێت سوپاسی ئەو خۆبەخشە مرۆییانەش بکەم کە ڕۆڵی سەرەکیان لە هاوپەیمانیەکەدا بینی.
ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی ناوچەی ئارام گەورەترین و هەرە سەرکەوتووترین هەوڵی مرۆییە لە مێژوودا هەروەها نمونەیەکە لەوەی کە دەتوانرێت چ بکرێت کاتێک کۆمەڵگای نێودەوڵەتی یەکدەگرێت بۆ پاراستن و بەدەمەوەچوونی ئەو کۆمەڵگایانەی کەوتوونەتە بەردەم هەڕەشەی دوژمنکاری و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی مرۆیی.
جێی خۆیەتی یادی ئەو بۆنەیە بکەینەوە. بەیەکەوە خواردن و پاراستنمان بۆ گەلی کورد دابین کرد و ژیانی هەزاران کەسمان پاراست. هەروەها سەلماندمان کە شاخەکان تاکە هاورێی کورد نین.
هەروەک چۆن هاوپەیمانان پێویست دەکات شانازی بکەن بەوەی کە بەیەکەوە بەدەستمان هێناوە هەرەها بەو هاوشانییەی کە لەو کاتەوە لە گەڵ هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی دروست بووە، بە هەمان شێوەش خەلکی هەرێمی کوردستانیش پێویست دەکات شانازی بکەن بەوەی کە بەسەرچیدا زاڵ بوون و چۆن نەهامەتیان چەشتووەو هەروەها چیان بنیادناوە.
ئەمڕۆ ئێمە زۆر شتمان لەوانە بە بیردێتەوە کە بەیەکەوە بەدەستمان هێناون لە رێی ئۆپەراسیونی ناوچەی ئارامەوە سی ساڵ بەر لەمڕۆ.
زۆر سوپاس بۆ نوێنەری حکومەتی هەرێمەی کوردستان بۆ بانگهێشتکردنمان هەوروەها بۆ هەموو هاوبەشەکانمان لەم بۆنە گرنگەدا.
باسنيوز
