دروستكردنى هه‌زار خانوو بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌چێته‌ وارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌

دروستكردنى هه‌زار خانوو بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌چێته‌ وارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌
له‌ سنوورى قه‌زاى كفرى، دروستكردنى هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌چێته‌ وارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، هه‌موو ڕێكاره‌ یاسایی و كارگێڕییه‌كانیش ته‌واو بوونه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5/4/2021، هونه‌ر مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی ئیداره‌ى گه‌رمیانى ڕاگه‌یاندووه‌: "هه‌زار خانووه‌كه‌ى كفرى بۆ كۆمپانیاى ئاسكى ده‌رچووه‌، ئێستا هه‌موو ڕێكاره‌ یاسایی و كارگێڕییه‌كان ته‌واو بوونه‌، له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا تێیدا ده‌ست به‌ كاركردن ده‌كرێت".

به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان باسى له‌وه‌ش كردووه‌، ئه‌و هه‌زار خانووه‌، بۆ ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌یه‌، كه‌ نیشته‌جێى قه‌زاى كفرین.















باسنيوز


Top