كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا: ئه‌مریكا له پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستانی به‌هێز به‌رده‌وام ده‌بێ
له پۆستێكدا له په‌یجی فه‌رمیی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ئاماژه به ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام و هێڵی دژه‌فڕین كراوه‌ته‌وه و له به‌شێكی یادكردنه‌وه‌كه‌دا، هاتووه: لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی 1991، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یارمەتیدەربوو لە دامەزراندنی نەوای ئارام ئەویش لە رێی سەپاندنی ناوچەی دژە فڕین لە سەروو هێڵی 36 لە عێراق بۆ دڵنیاییدان لە سەلامەتیی گەلی کورد.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی گەلی کورد دووپات دەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵ‌دا.
له ساڵی 1991، دوای ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كورد دژ به ڕژێمی به‌عس و دواتر كۆڕه‌وه ملیۆنییه‌كه‌ی كورد، به بڕیاری 688ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ناوچه‌ی دژه‌فڕینی سه‌رووی هێڵی 36 دامه‌زرا و ناوچه‌ی ئارام پێك هات، به‌وه‌ش رژێمی به‌عس سنووری بۆ دانرا و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان سنووری جوگرافیی جێگیر كرد و دواتر په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا.
باسنيوز
