پەرلەمانی کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوور ماوەیەک دەداتە لایەنە سیاسییەکان
ئهمڕ دووشهممه 5/4/2021، سامان ئەحمەد بەکر، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان بە مەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی نووسینەوەی دەستوور کۆبوونەتەوە.
گوتیشی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە رێگەی سەرۆک فراکسیۆنەکانەوە داوای لە لایەنە سیاسییەکان کردووە تێبینی و پێشنیازەکانیان لە بارەی دەستوورهوه بنێرنە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش ماوەیەک لە بەردەم لایەنە سیاسییەکانە بۆ گەڕانەوەی تێبینی و پێشنیازەکانیان لە بارەی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی ئەولەویەتی ئەم ماوەیەی لە بەردەم ئەم خولەی پەرلەمان، نووسینەوەی دەستوور دەبێت.
گوتیشی پێشتر لیژنەی نووسینەوەی دەستوور ھەبووە، نزیکەی 70 ماددەی نووسراوەتەوە، بەڵام بەھۆی دۆخی سیاسی و کێشەی نێوان لایەنە سیاسییەکانهوه، نەتونراوە کارەکانی تەواو بکرێت.
باسنيوز
