لە ئاکرێ فەرمانگەی پاسپۆرت دەکرێتەوە

لە ئاکرێ فەرمانگەی پاسپۆرت دەکرێتەوە
قایمقامی قەزای ئاکرێ رایگەیاند، فەرمانگەی پاسپۆرت لە قەزاکە بەمنزیکانە بە فەرمی دەکرێتەوە.

مازن محەممەد سەعید، قایمقامی قەزای ئاکرێ راگەیاند، لەم هەفتەیەدا بە فەرمی باڵەخانەی فەرمانگەکە تەواو دەبێت و رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی دهۆک دەکرێت بۆ گرتنەبەری رێکارەکان.

قایمقامی قەزای ئاکرێ روونیکردەوە، وەکو هەنگاوی یەکەم نزیکەی 30 بۆ 40 کارمەند بەشێوەیەکی کاتی (تەنسیب) لە فەرمانگەی پاسپۆرتی ئاکرێ دەستبەرکار دەبن، دواتر کارمەندی هەمیشەییان بۆ دادەمەزرێت، دانیشتووانی قەزاکانی ئاکرێ و بەردەڕەش، کە نزیکەی 350 بۆ 400 هەزار کەسن، تێیدا سوودمەند دەبن.

هەر لەوبارەیەوە، لیوا ئەحمەد عەبدولستار عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری کاروباری پاسپۆرت لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، فەرمانگەی پاسپۆرت لە قەزای ئاکرێ دەکەنەوە و هەموو ئامادەکارییەکی پێویستیان بۆ کردنەوەی ئەو فەرمانگەیە تەواوکردووە.

rudaw-
Top