گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی: سزانه‌دانی ته‌قه‌كه‌رانی سه‌ر باره‌گاكانی پارتی وا ده‌كات ئه‌و پێشهاتانه دووباره ببنه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/4/2021، پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه له سلێمانی گرێ درا، ڕه‌خنه‌ی له سزانه‌دان و یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی كه‌یسی ئه‌و كه‌سانه كرد، كه ته‌قه‌یان له باره‌گاكانی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه كردووه و گوتی: "به‌شێك له‌وان، یه‌ك دوو شه‌وێك به‌ند كراون و ئازاد كراون، یه‌كێك له‌و كه‌یسانه چوار ساڵه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه، له كاتێكدا به‌ڵگه‌ی ڕوون و سه‌لمێنه‌ر هه‌یه كه ته‌قه‌یان له باره‌گای پارتی كردووه له سلێمانی".
ئاشكراشی كرد، كه لقی 12ـی پارتی له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، زیاد له 14 جار ته‌قه‌ی لێ كراوه و لقی 4ی سلێمانیش چه‌ند جارێك و خه‌ڵك بریندار بووه و ئۆتۆمبێله‌كان گوله‌یان به‌ركه‌وتووه و به گشتی زیاتر له 70 جار ته‌قه له باره‌گاكانی پارتی كراوه، بۆیه ئه‌و بابه‌ته ده‌به‌نه په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌ی ناوخۆ كاری له‌سه‌ر ده‌كا.
پێشه‌وا هه‌ورامانی سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی كه زۆر به‌لایانه‌وه گرنگه، "به‌ڵگه‌كان هه‌ن، خه‌ڵكانێك ده‌ستگیر كراون و ناسنامه‌یان دیاره، جۆری چه‌ك و قه‌وانی فیشه‌كیشیان دیاره، به‌ڵام تا ئێسته كه‌سێكمان نه‌بینی بهێنرێته به‌ر كامیرا و بگوترێ له‌سه‌ر ته‌قه‌كردن ده‌ستگیر كراوه".
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی، دووپاتی كرده‌وه، به‌و پێیه‌ی به جددی كار له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه نه‌كراوه، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌و پێشهاتانه دووباره ببنه‌وه، به‌ڵام "ئه‌و كارانه ناتوانن پارتی و سلێمانی لێك دوور بخه‌نه‌وه، یان لێكی جیا بكه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پارێزگاری سلێمانی بۆ ئه‌و پێشهاتانه به‌په‌رۆش بووه و گوتوویه‌تی بۆ ئێمه و خه‌ڵكی سلێمانیش ناخۆشه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، دووپاتی كرده‌وه، نه‌بوونی لێپرسینه‌وه و جدینهبوون له سزادانی ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه‌یان كردووه، نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی دروست ده‌كا.
باسنيوز
