دەستەی ژینگە: شەپۆلی گازە ژەھراویەکە دەگاتە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان

دەستەی ژینگە: شەپۆلی گازە ژەھراویەکە دەگاتە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان
پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا شەپۆلێکی گازی کە سەرچاوەکەی لە ئیتاڵیاوەیە، بگاتە عێراق و ھەرێمی کوردستان.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4/4/2021، ئەحمەد محەمەد گوتەبێژی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان راگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەمتر لە 48 كاتژمێری دیکە، ئەو شەپۆلە گازە بگاتە ھەرێمی کوردستان، کاتی گەشتنەکەی پەیوەندی بە خێرایی باوە ھەیە و خێرایی با چه‌ند زیاتر بێ، زووتر دەگات.

گوتیشی شەپۆلەکە ماوەی 24 كاتژمێر زیاتر یان 40 كاتژمێر دەمێنتەوە و مەترسیشی بۆسەر تەندروستی و ژینگە ھەیە.

گوتەبێژی دەستەی ژینگە گوتیشی ئاسمانی ھەرێمی کوردستان رەنگی دەگۆڕێت بۆ سوور.

داواش لە ھاووڵاتیان دەکات خۆیان بپارێزن و ماسک ببەستن ئەو کەسانەش نەخۆشییان ھەیە ھەوڵ بدەن لە ماڵەوە بمێننەوە.




باسنيوز
Top