چهند بڕیارێك بۆ ئەو كهسانه دهدرێ كه قیستهكانیان بە دۆلارە
ئهمڕۆ یهكشهممه 4/4/2021، د. محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند: "پاش ئەوەی پەرلەمانی عێراق نرخی دۆلاری جێگیر کرد، چەند پێشنیازێكمان ئامادە كردووە تاوەكوو بتوانین كێشەی ئەو كەسانە چارەسەر بكەین كە قیستی قەرزی یەكەكانی نیشتەجێبوویان بە دۆلارە و ئێستاش بههای دینار بهرامبهر دۆلار دابەزیوە، بۆیە هەفتەی داهاتوو بڕیاری بۆ دەردەکەین".
لە بارەی وردهکاریی پێشنیازەکانیشهوه، گوتی: ئەو قیستەی بە دۆلارە، یان نرخێکی جێگیر دەبێ، یانیش کەمتر لە 145 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک دیاری دەکرێت، یان بە ڕێککەوتن قیستەکان درێژ دەکرێنەوە تا فشار نهکەوێتە سەر بەشدابووانی پڕۆژەکان".
محەمەد شوكری جەختی کردهوە پێشنیازەکان گەڵاڵە كراون و بڕیاریان بۆ دەردەکرێ، "ئامانجی ئێمە ئەوەیە باری سەرشانی هاووڵاتییان سووك بكرێت و باشترین بژاردەشمان بۆ خزمەتی هاووڵاتیان دەبێت".
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەش دا، زۆربەی زۆری قیست و پارەی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون كە لە وەبەرهێناندا مۆڵەت پێدراون، بە دۆلارە.
بە پێی ئامارەكان، لە هەولێر 84 پڕۆژەی نیشتەجێبوون دروست كراون، كە 89 هەزار و 424 یەكەی نیشتەجێبوونی لەخۆ گرتووە و لە سلێمانی 54 پڕۆژە بووە و 51 هەزار و 221 یەكەی نیشتەجێبوون بووە و لە دهۆكیش 38 پڕۆژە بووە، كە 30 هەزار و 998 یەكەی نیشتەجێبوون بووە.
باسنيوز
