سزای لەسێدارەدانی لانیکەم شەش بەندکراوی کورد لە زیندانی ئورمیە جێبەجێ کرا

سزای لەسێدارەدانی لانیکەم شەش بەندکراوی کورد لە زیندانی ئورمیە جێبەجێ کرا
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی لانیکەم شەش بەندکراوی کورد لە زیندانی ئورمیە جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سزای لەسێدارەدانی لانیکەم شەش بەندکراوی کورد کە دوێنێ برابونە ژوری تاکەکەسی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
لە نێو ئەو شەش کەسەدا دو کەسیان برابون و سەرجەمیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنرابو
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە نێو ئەو شەش کەسەدا دو کەسیان برابون و سەرجەمیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنرابو.
بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە بە بنەماڵەی ئەو شەش کەسەیان ڕاگەیاندوە کە بەرەبەیانی سبەی یەکشەممە سزاکەیان جێبەجێ دەکرێت
دوێنێ سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ئورمیە رایگەیاند، بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە بە بنەماڵەی ئەو شەش کەسەیان ڕاگەیاندوە کە بەرەبەیانی سبەی یەکشەممە سزاکەیان جێبەجێ دەکرێت.

ناسنامەی ئەو شەش کەسەی کە ئاشکرا بوە لە سێدارەدراون بریتین لە، ئەحەد حەبیب وەند خەڵکی ئورمیە، مستەفا نەسیرخا خەڵکی سەڵماس، ئیبراهیم نەسیرخا خەڵکی سەڵماس (برای مستەفا)، محەمەد کەریم محمودی خەڵکی شنۆ، سادق مەهمی خەڵکی ئورمیە و میرسولتان ئەمیری خەڵکی شنۆ.
نیشانەکردن رۆژهەڵاتی کوردستان


خەندان-
Top