ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ئەركی ئێمە لە عێراق شكستپێھنانی داعشە و رێز لە سەروەری عێراق دەگرین

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ئەركی ئێمە لە عێراق شكستپێھنانی داعشە و رێز لە سەروەری عێراق دەگرین
ئەمڕۆ شەممە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەختیكردەوە لە رێزگرتن لە سەروەری عێراق و ئاماژەشیكردە ئەركیان لە وڵاتە شكسپێھێنانی داعشی تیرۆریستە.

گوتەبێژ بەناوی ھێزەكانی ئەركی ھاوبەش لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، عەقید، واین مۆراتۆ بە ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی عێراقی گوت: "ھێزی ئەركە ھاوبەشەكان لە عێراق لە سەر داوای حكومەتی عێراق لەو وڵاتەیە و بەھەماھەنگی تەواو لەگەڵیدا كار دەكات و رێزی تەواویش لە سەروەری عێراق دەگرێت".

ئاماژەشیكرد، "ئەركی ھێزی ئەركە ھاوبەشەكان بە ھاوكاری ھێزەكانی ئەمنی عێراقی و پێشمەرگە شكسپێھێنانی داعش و پاشماوەكانییەتی لە ناوچەیەكی دەستنیشانكراودا لە سووریا و عێراق". روونیشیكردەوە، "ئەو كارە بە پەیڕەوكردنی مەرجەكانی ئۆپەراسیۆنەكانی بەدواداچوون و چاودێری دەبێت، كە لە بەرژەوەندی زیادكردنی سەقامگیری ناوچەكەیە".
k24 -
Top