ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ٣ی نیسانی ٢٠٢١ لە ڕوونکردنەوەیەکدا هەواڵی چەند میدیایەک ڕەتدەکاتەوە و لە بهشێكی ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە:"لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک میدیا و سۆشیاڵ میدیا، لێدوانێکی دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان شێواندووە کە گوایە رای گەیاندووە "عێراق لەم مانگەوە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەنێرێت، بەڵام لێبڕینی مووچە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەردەوام دەبێت."
نووسینگەی د.بەشیر خەلیل دەڵێت:"ئێمە لێرەوە بەھەموو شێوەیەک ئەو ھەواڵە چەواشەکارییانە رەت دەکەینەوە و رای دەگەیهنین کە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ھیچ لێدوانێکی لەو شێوەیەی نەداوە و پێمان وایە ئەوانە کە لەو میدیا و سۆشیاڵ میدیایانە کار دەکەن، ھیچ شتێک لە کاری رۆژنامەنووسی نازانن و تەنیا فەرمانبەرێکن و کاریان شێواندنی لێدوانەکان و بێنرخکردنی ھەوڵی نوێنەرانی کورد لە بەغدا و کەمکردنەوەی کارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە".
باسنيوز
