سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بۆ كۆچى دوایی دادوەر محەمەد ئەلعرێبی بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/4/2021، سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشیی بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دادوەر (محەمەد ئەلعرێبی)ـمان پێگەیشت، كە یەكێك بوو لەو دادوەرە بوێرانەی بەشدار بووە لە دادگاییكردنی تاوانبارانی ڕژێمی پێشووی عێراق بە تایبەتی ئەوانەی دەستیان لە تاوانەكانی ئەنفال و كیمیابارانی گەلی كوردستاندا هەبووە".
سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه داوه: "سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری دادوەر محەمەد ئەلعرێبی و دادوەرە بەڕێزەكان و ناوەندەكانی دادوەریی و گەلانی عێراق دەكەم، خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت".
باسنيوز
