میادە نەجاڕ: مەسرور بارزانی بە دانایی خۆیەوە لایەنە عێراقییەکانی بە بەشەبودجەی کوردستان رازی کرد

میادە نەجاڕ: مەسرور بارزانی بە دانایی خۆیەوە لایەنە عێراقییەکانی بە بەشەبودجەی کوردستان رازی کرد


گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دانایی خۆیەوە، توانی لایەنە عێراقییەکان لەسەر پەسەندکردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، رازی بکات.



مەیادە نەجاڕ، گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق،ڕاگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوای دەستبەكاربوونی وەک سەرۆکی حکوومەت سەردانی بەغدای کرد.

مەیادە نەجاڕ هەروەها رایگەیاند، ئەو سەردانەی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا رێگەخۆشکەر بوو بۆ سەرکەوتنی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە زیاتر لە 25 جار سەردانی بەغدای کرد.

هەروەک گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێنوێنییەکانیدا بۆ شاندی حکوومەت جەختی لەسەر دوو خاڵ دەکردەوە، کە شەفاف بەڕێوەبردنی گفتوگۆکان و دەستخستنە سەر کێشەکان بە راستگۆیی بوون.

مەیادە نەجاڕ ئاماژەی بەوەش کرد، کە سەرەڕای سەختیی رێککەوتن لەگەڵ لایەنە عەرەبییە شیعە و سوننەکان، چونکە پەرتەوازەن و خاوەن بڕیاری خۆیان نین، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان توانی ”زۆر بە دانایی و بە سیاسەتێكی نەرم و نیان“، قەناعەت بەلایەنە عێراقییەکان بۆ رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان، بهێنێت.





باسنيوز
Top