به‌غدا پابه‌ند ده‌كرێت به ناردنی مووچه‌ی (3) مانگ
دوای (7) ساڵ و له پاش رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق و پەسەندکردنی، هەرێمی کوردستان بەشە بودجەی لە عێراق دەبێت، پەسەندکردنی پڕۆژه‌ياساى بودجه‌ى عێراق، به‌غدا پاپه‌ند ده‌كات به‌ناردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان بۆ مانگەكانى (1 و 2 و 3ی 2021) هه‌رچه‌نده حکومەتی هەرێمی کوردستان توانی لەم (3) مانگەدا مووچەى فەرمانبەرانی دابەش بکات له‌كاتی خۆیدا، به‌ڵام بەپێی دەستووری عێراقی فیدراڵ دەبوو حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، جێبەجێکردنی یاسای بودجە (1ی 1ی 2021) حكومه‌تى عێراق پاپه‌ند ده‌كات مووچەی ئەو (3) مانگە بنێرێت.
ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گوتی: "پاره‌ی نه‌وتی ئه‌و سێ مانگه هه‌ژمار ده‌كرێت و پشكی هه‌رێم له هه‌ر سێ مانگی رابردوو بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت، كه له (1ی 1ی 2021)ه‌وه ده‌ست پێده‌كات".
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەمویلی (79%) توانی هەموو (25ی مانگێک مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات، لە حاڵەتی ناردنی ئەو سێ مووچەیە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەو (21%)ی بڕاوه، دەدرێتەوە بە فەرمانبەران، محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستانیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌گه‌ر پارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان، مانگانە ئەو لێبڕینە دەدرێتەوە فەرمانبەران.
بڕینی مووچە و شايسته داراييه‌كانى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە سیاسەتی فشارخستنە سەر هەرێمی کوردستان بوو به ئامانجى هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان، ئەم رێکكەوتنە دەبێتە هۆی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و به‌غدا، سەقامگیریی سیاسی دروست دەکات و رەنگدانەوەی لەسەر سەقامگیری ئابووری و جووڵەی بازاڕ ده‌بێت، هاوكات ئاساییبوونەوەی كاتی دابه‌شكردنی مووچەی فەرمانبەران، توانای کڕین و خواستی ئەو چینە بەرز دەکاتەوە لەسەر کاڵا و خزمەتگوزاری، ئەوەش کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر بووژانەوەی بازار دەبێت.
k24 -
