سەرۆکی حکومەت پەیوەندی بە بەرپرسی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر دەکات
سەرۆکی حکومەت، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی سەرکردایەتی رەوتی سەدر و رۆڵی کاریگەرییان لە تێپەڕاندنی یاسای بودجەی فیدراڵی دەربڕی و هیوای خواست، تێپەڕاندنی ئەم یاسایە، ببێتە هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور.
k24 -
