"ئۆپێك+" رێككەوتن بەرھەمێنانی نەوت پەیتا پەیتا لەمانگی ئەیارەوە زیاد بكرێت

ئاژانسی "رۆیتەرز" لە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆمەڵەی "ئۆپێك+" گواستوویەتیەوە، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتوونەتە رێككەوتنێك لە بارەی زیادكردنی بەرھەمھێنانی نەوت لە مانگی ئەیارەوە.

سەرچاوەكانی "رۆیتەرز" روونیانكردووەتەوە، "ئۆپێك+" رازی بووە بە زیادكردنی 350 ھەزار بەرمیل رۆژانە لە مانگی ئەیارەوە، بەھەمان شێوەش بۆ مانگی حوزەیران و لە مانگی تەمووزیش 400 ھەزار بەرمیلی رۆژانە زیاد دەكرێت.

لە بەرامبەردا، سەرچاوەیەك جەختیكردەوە، لەوەی سعوودیە تاكو ئێستا باسی لە پلانەكانی لەمەڕ كەمكردنەوە بەرھەمھێنانی خۆبەخشانەی خۆی نەكردووە.

كۆمەڵەی "ئۆپێك+" رۆژانە 7 ملیۆن بەرمیلی بەرھەمھێنانی نەوتی كەمكردووەتەوە بۆ پشتیوانیكردنی نرخی نەوت، سعوودییەش خۆبەخشانە یەك ملیۆن بەرمیلی بەرھەمھێنانی نەوتی كەمكردووەتەوە، واتە 8 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە كەمكراونەتەوە بۆ بەرزكردنەوە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیھان.

سەرچاوە: "رۆیتەرز"
k24 -
Top