دەستەی بەھەرێمکردنی سلێمانی دوای شکشتھێنانی ھەڵوەشایەوە
بەیار عومەر، ئەندامی دەستەی بەھەرێمکردنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژمارەیەک واژۆ بۆ پشتیوانی لە پڕۆژەی بەھەرێمکردنی پارێزگای سلێمانی کۆکراوەتەوە و "توانیومانە لەو مایەوەدا کارەکانی خۆمان بکەین".
بەیار عومەر، ھەرچاندە چالاکییەکانمان بۆ پڕۆژەی بەھەرێمکردنی پارێزگای سلێمانی بەردەوام بوون، بەڵام لەئێستاوە دەستەی بەھەرێمکردنی پارێزگای سلێمانی ھەڵدەوەشێنینەوە و ھەموو لایەک ئازادە چ ئیش و کارێک ھەڵدەبژێرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو دەستەیە لەلایەن تاقمی خۆفرۆشی 16ی ئۆکتۆبەرەوە پشتیوانی دەکران، بەڵام پاش ئەو شکستەی لە ئەنجامی جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی 2021ی عێراق رووبەڕووی تاقمەکە بووەوە، دەستەکەش هەڵوەشێندرایەوە.
باسنيوز
