مەسعود حەیدەر باس لە ڕۆڵی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات لە کردنەوەی گرێیەکان لەگەڵ بەغدا

مەسعود حەیدەر باس لە ڕۆڵی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات لە کردنەوەی گرێیەکان لەگەڵ بەغدا
ئەمڕۆ پێنجشەممە مه‌سعود حه‌یده‌ر لەبارەی پەسەندكردنی بودجەی فیدراڵیی ٢٠٢١ی عێراق و سەپاندنی مافە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەكەدا ڕای گەیاند كە شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیكردنی راستەوخۆ و بەردەوامیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت، ڕۆڵێكی بنەڕەتی ھەبوو بۆ کردنەوەی گرێیەکان.

مه‌سعود حه‌یده‌ر سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی "تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ھەنگاوێکی ئەرێنیە بۆ رەخساندنی زەمینەی سیاسی و تاوتوێکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی بونیادنانی دەوڵەت و سیستەمی فیدراڵی لە عێراق و چارەسەرکردنی کێشە دەستوورییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا، هەروەها چەسپاندنی بنەماکانی شەراکەت و تەوازون و تەوافوق".

دەشڵێ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق لە بەغداوە دەست پێدەکات بە بنیاتنانی سیستەمێکی فيدراڵیى راستەقینە.

مەسعود حەیدەر دووپاتی كردووەتەوە "تێپەڕاندنی یاسای بودجە کارێکی دەستەجەمعی ھاوبەش و بەرپرسانە بوو لەلایەن ھەموو کوتلە سیاسییەكانی عێراق و کوردستانەوە. وەفدی حکوومەتی ھەرێم بە سەرپەرشتی راستەوخۆ و بەردەوامیی سەرۆکی حکوومەت بەرێز مەسرور بارزانی، رۆڵێکی ئەساسی ھەبوو بۆ کردنەوەی گرێکان و رێگەنەدان بە ھەندێک بۆ راوکردن لە ئاوی لێڵدا".

هەروەها دووپاتی كردووەەتەوە كە تێڕوانینی مەسرور بارزانی سیاسی و دەستووری بوو بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی مافە دەستوورییەكانی.











باسنيوز

Top