وەزیری تەندروستی دەنگۆیەك لهسهر كاریگهریی پێكوتهی دژەكۆرۆنا ڕەت دەكاتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/4/2021. د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕايگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس له كاریگهریی نهرێنی پێكوتهی دژهكۆرۆنا دهكهن بۆ داهاتوو، بێ زانیاری دهگوترێن و هیچ بنەمایەكی نییە، بەشێكی بەرچاو لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستیی خۆیان ئەو ڤاكیسنەیان بەكار هێناوە.
گوتیشی، ئەو دەنگۆیانەش كە بڵاوبوونەتەوە و دەڵێن ئەو كەسانەی كە ئەو ڤاكیسنە وەردەگرن تووشی گرانەتا و تا دەبن، ڕاست نییە.
هاوكات وەزیری تەندروستی ئەوەشی گوت: وەكوو وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێستا بەدواوە هاووڵاتییان بێ بەرامبەر دەتوانن لە نەخۆشخانە حكوومییەكان پشكنینی كۆرۆنا بكەن.
باسنيوز
