فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ژمارەیەک بنکە و بارەگای داعش بۆردومان دەکەن
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1-4-2021، لیوا یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، وردەکاریی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر داعش، ئاشکرا کردووە.
لیوا یەحیا رەسوڵ رایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق سێ ماتۆرسکیل، چوار بنکە، تونێلێک و دوو تانکیی ئاوی خواردنەوەی داعشیان بۆردومان کردووە و وێرانیان کردوون.
لیوا یەحیا رەسوڵ هەروەها رایگەیاندووە، ئەو بنکە و باراگایانەی داعش لە سنووری چالاکییەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین، بۆردومان کراون.
باسنيوز
