هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه كه له مێژوودا زۆرترین گۆڵی لێكردووه
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه، 1 نیسانی 2021 له گه‌ڕی 26ـه‌می خولی نایابی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر به راهێنه‌رایه‌تی لوئه‌ی سه‌ڵاح میوانداریی یانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌كات.
له‌م یارییه یانه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی پێكانه‌وه له تواناكانی فیراس فنجان و دیداری غازی بێبه‌ش ده‌بێت، به‌ڵام تواناكانی شێركۆ كه‌ریمی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه له یاری رابردووی هه‌ولێر له جامی عێراق دابڕا بوو به‌هۆی بانگهێشتكرانی بۆ یاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رامبه‌ر ئۆزبه‌كیستان.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه به دۆخێكی ناجێگیر تێپه‌ڕ ده‌بێت، له كۆی 25 یاری ته‌نیا 6 یاری بردووه‌ته‌وه و چوار بردنه‌وه‌یان له نێو یاریگه‌ی خۆیان بووه، له ئێستادا له ریزبه‌ندی یازده‌یه‌می خوله‌كه دێت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌جه‌ف له‌م وه‌رزه له باشترین وه‌رزه‌كانی ساڵی دایه و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ده‌كات و 13 یاری بردووه‌ته‌وه و ته‌نیا 4 یاری دۆڕاندووه و به كۆكردنه‌وه‌ی 47 خاڵ له ریزبه‌ندی دووه‌می خوله‌كه ده‌بینرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌جه‌ف ئه‌م وه‌رزه یه‌كێكه له باشترین تیپه‌كانی خوله‌كه به‌ڵام نه‌یتوانی له نێو یاریگه‌ی خۆی له هه‌ولێر بباته‌وه و به خاڵێك رازیبوو، له مێژووی خۆشی‌دا ته‌نیا 2 جار له نێو یاریگه‌ی هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، دوایین سه‌ركه‌وتنی نه‌جه‌ف له نێو یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری پێش 18 ساڵ له‌مه‌وبه‌ربوو كاتێك به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك یارییه‌كه‌ی له وه‌رزی 2002 ـ 2003 له هه‌ولێر برده‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر له مێژووی خولی نایابی عێراق 21 جار رووبه‌ڕووی نه‌جه‌ف بووه‌ته‌وه، هه‌ولێر 12 بردنه‌وه و 4 به‌رامبه‌ربوون و 5 شكستی تۆمار كردووه، هه‌ولێرییه‌كان 36 گۆڵیان كردووه ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی تۆماركردنی نوێنه‌ره‌كه‌ی پایته‌ختی كوردستانه له یانه‌یه‌كی خولی نایابی عێراق.
k24 -
