په‌یامێكی پیرۆزبایی له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
له په‌یامه‌كه‌یدا كه به چه‌ند زمانێكی جیاواز له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر رایگه‌یاندووه، مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: " هیوادارم ساڵی خۆشگوزەرانی و ئارامی و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە بێت لە نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان".
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی مه‌سرور بارزانی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی بابلی، ئاشووری:
بە بۆنەی جەژنی ئەکیتۆ، سەری ساڵی نوێی (بابلی، ئاشووری)، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کلدانی، ئاشووری، سریانی لە هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم ساڵی خۆشگوزەرانی و ئارامی و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە بێت لە نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان.
k24 -
