بازگەکانی هەولێر هاووڵاتییان لەبارەی راگرتنی هاتوچۆ ئاگادار دەکاتەوە
مقەدەم سەلام خۆشناو، بەرپرسی ئاسایشی بازگەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر رایگەیاند: ''ئەمشەو دوای کاتژمێر 12، راگرتنی ھاتوچۆ لەگەڵ پارێزگاکانی عێراق دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە''.
بەرپرسی ئاسایشی بازگەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر دەشڵێت: ''لە دوای 12ی شەو، رێگە نادرێت هاووڵاتیانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بێنە ھەولێر''.
هەروەها سەلام خۆشناو داوا دەکات کە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، لەکاتی ھاتوچۆکردنیان بە بازگەکان ناوخۆی ھەرێم پابەند بن بە بە ستنی ماسک و خۆپارێزی ئەگەر ھەر ھاووڵاتییەک پابەند نەبێت رێگەی هاتوچۆی پێنادرێت'.
باسنيوز
