پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پێنج پرۆژە و پێشنیازەیاسا کۆ دەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پێنج پرۆژە و پێشنیازەیاسا کۆ دەبێتەوە
پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە بڵاو دەکاتەوە.

بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 31-3-2021، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.

بەرنامەی کاری کاری کۆبوونەوەکە:

یه‌كه‌م/

خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساکانی

- وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان.

- هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیى ده‌سپاكی ژماره‌ (2)ى ساڵی 2011.

دووه‌م/

ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان

سێیه‌م/

به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای پاراستنی تۆڕ و بنچینه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان

چواره‌م/

خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان





باسنیوز
Top