سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه، هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و دۆخی پێكهاته‌کان و ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا كرده‌وه و به‌رده‌وامیی ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وله‌تی دژی داعش و هاوكاری و یارمه‌تیدانی عێراقیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به پێویست زانی.
باسکردنی هاریكاری و هاوبه‌شیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریی فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كاركردن له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه‌دا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
K24 -
