په‌رله‌مانتارێكی فه‌تح: هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه بدرێت
ئه‌حمه‌د كینانی، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی فه‌تح، كه له‌لایه‌ن هادی عامری، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌دره‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، له به‌غدا رایگه‌یاند، هه‌وڵێكی جددی له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆببێته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ی عێراق بدرێت.
شڤان جه‌باری له‌سه‌ر زاری ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فه‌تح گوتیشی: كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی خاڵه ناكۆكه‌كان به‌رده‌وامن و هه‌موو هه‌وڵێكیش به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه سبه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پڕۆژه‌یاسای بودجه تێپه‌ڕێندرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی سائیرونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ده‌بێت به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت له دانیشتنی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پڕۆژه‌یاسای بودجه تێپه‌ڕێندرێت.
له‌وباره‌یه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت رایانگه‌یاندووه، په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی سائیرون جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان سبه‌ی ده‌چنه هۆڵی په‌رله‌مان و هۆڵی دانیشتنه‌كه جێناهێڵن، تا پرۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی 28ی ئه‌م مانگه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، كه له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021 به‌ڕێوه‌چوو، مادده‌ی 11 له پڕۆژه یاساكه كه تایبه‌ته به پشكی هه‌رێم په‌سه‌ند كرا.
له‌كاتێكیشدا بڕیاربوو له هه‌مان شه‌و پڕۆژه‌یاساكه له په‌رله‌مانیش تێپه‌ڕێندرێت، به‌ڵام به‌هۆی سووربوونی بەشێك لەلایەن شیعەکان لەسەر دابەزاندنەوەی بەهای دۆلار، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەیتوانی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2021 پەسند بکات و کۆبوونەوەكه‌ی بۆ کاتێکی دیكه دواخست.
k24 -
