لە گەرمیان لەسەر کوشتنی ئافرەتێک پێنج کەس دەستگیر کران
عوسمان عەبدولكەریم، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئاسایشی گەرمیان، ڕایگەیاند: "پاش ئەوەی 27ی ئەم مانگە لە گوندی "چەور"ی سەر بە شارەدێی نەوجول لە قەزای كفری ئافرەتێكی تەمەن 25 ساڵ و خاوەنی 2 منداڵ كوژرا، ئەمڕۆ سێشەممە 30ی3ی2021 هێزەكانی ئاسایش دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و بكوژی سەرەكیی ئافرەتەكە كە برایەكی بووە، دەستگیر كرا."
گوتیشی: "برای قوربانییەكە لە زاڵگەی نێوان كەلار و كوڵەجۆ گیراوە و دواتر دەركەوت کە باوك و برا و زاواکەشیان لەگەڵ کەسێکی دیکە کە خزمیان بووە هاوكاری بوون و هەموویان پێنج کەسن و دەستگیر کراون.
باسنیوز
