له ناو په‌رله‌مانی كوه‌یت شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه ڕووی دا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/3/2021، له‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مانی كوه‌یت، كه بۆ سوێندنخواردنی تیمی حكوومه‌ت به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانتاران ته‌رخان كرابوو، له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی جیاوازیان له باره‌ی دانیشتنه‌كه‌وه، شه‌ڕ و ئاڵۆزی و پێكداهه‌ڵپژان ڕووی دا.
رۆژنامه‌ی "مه‌جلیس"ی ئه‌و وڵاته بڵاوی كرده‌وه، كه شه‌ڕه‌كه له نێوان په‌رله‌مانتاران سه‌لمان حه‌لیله و ساڵح شه‌لاحی ڕووی داوه، به‌و هۆیه‌ی ئه‌مه‌ی دوایی ده‌سته‌واژه‌ی "پیاوتان تێدا نییه"ی ڕووبه‌رووی په‌رله‌مانتاران كرده‌وه.
هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا چه‌ند په‌رله‌مانتارێك ناوبژییان كرد بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، به‌ڵام دواتر به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كه گه‌وره‌تر بوو، به هۆی ئه‌وه‌ی ڕای جیاواز له‌سه‌ر دانیشتنه‌كه به ئاشكرا ده‌ركه‌وت.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه مه‌رزووق غانم، به‌و هۆیه‌وه دانیشته‌كه‌ی بۆ 15 خولهك هه‌ڵپه‌سارد.
باسنيوز
