ئاگادارییه‌ك له هاتوچۆى گه‌رمیانه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/3/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى گه‌رمیان، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگاداری ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كه‌ینه‌وه، كه خوازیارن مۆڵه‌تی شۆفێریی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربهێنن، ئێستا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بكه‌ن، ئه‌مه له‌پاش ئه‌وه دێت، كه بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌و جۆره مامه‌ڵانه ڕاگیرابوو".
پێداویستییه‌كان:
ــ دوو وێنه‌ی داواكار
ــ وێنه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری
ــ وێنه‌ی پاسپۆرت
باسنيوز
