سێ دادوەری کورد بۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دیاری کران
سێ دادوەری کورد بۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دیاری کران، کە یەکێکیان ئەندامی یەدەگی دادگاکەیە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پێکهێنانی دادگای باڵای فیدراڵی تەواو بووە و هەر نۆ ئەندامە رەسەنەکە (سەرۆک، جێگر و حەوت ئەندام)ـەکەی دیاری کراون، کە دوو لەو ئەندامانە کوردن.
ناوی ئەندامەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار بەرز کراوەتەوە، بە مەبەستی دەرکردنی مەرسوومی کۆماری بۆ دامەزراندنیان.
ناوی سەرۆک، جێگری سەرۆک و ئەندامانی رەسەنی دادگاکە:
- دادوەر جاسم محەمەد عەبوود، سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتیی دادوەری، دەبێت سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی
- دادوەر سەمیر عەباس، سەرۆكی دادگای تاوانەكانی ئەنبار، دەبێت جێگری سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی
- دادوەر غالب عامر، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی واست، دەبێتە ئەندامی رەسەنی دادگای باڵای فیدراڵی
- دادوەر حەیدەر جابر، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی نەجەف، دەبێتە ئەندامی رەسەنی دادگای باڵای فیدراڵی
- دادوەر حەیدەر عەلی نوری، سەرپەرشتیاری دادوەری، دەبێتە ئەندامی رەسەنی دادگای باڵای فیدراڵی
- دادوەر خەلەف ئەحمەد رەجەب، سەرۆكی دەستەی تەمیز لە سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی سەڵاحەدین، دەبێتە ئەندامی رەسەنی دادگای باڵای فیدراڵی
- دادوەر ئەیوب عەباس ئال وەرەقە، ئەندامی مونتەدیب لە دادگای تەمیز، دەبێتە ئەندامی رەسەنی دادگای باڵای فیدراڵی
- دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان، سەرۆكی دادگای دھۆك، دەبێتە ئەندامی رەسەنی دادگای باڵای فیدراڵی
- دادوەر جاسم جەزا، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی سلێمانی، دەبێتە ئەندامی رەسەنی دادگای باڵای فیدراڵی
ناوی ئەندامە یەدەگەکانی دادگاکە:
- دادوەر تاھیر سلێمان، سەرۆكی دادگای نێوجەوانانی دھۆک، دەبێتە ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی
- دادوەر عادل عەبدولڕەزاق، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی بەسرە، دەبێتە ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی
- دادوەر خالید تەھا، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی كەرخ، دەبێتە ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی
- دادوەر مونزیر ئیبراھیم، ئەندامی مونتەدیب لە دادگای تەمیز، دەبێتە ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی
باسنيوز
