ڕاگەیاندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگهیاندراوێكى لهبارهى گیانلهدهستدانى چوار پهنابهرى كورد له كرواتیا بڵاو كردهوه.
ئهمڕۆ سێشهممه 30/3/2021، نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه: "بەداخەوە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە کرواتیا، چوار پەنابەری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەست دا، چەند پەنابەرێکی دیکەش بریندار بوون".
ئهوهش خراوهته ڕوو: "وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان لە بنەماڵە و کەسوکاریان و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان، لەسەر ڕاسپاردە و ئەرکی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی ئەو چوار پەنابەرە دەگەڕێنڕێتەوە هەرێمی کوردستان، دواتر دەنێردرێنەوە ڕۆژئاوای کوردستان و لە زێدی خۆیان بە خاک دەسپێردرێن".
باسنيوز
