پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی نرخی به‌نزین دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتیان
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای ئەوەی چەند بەنزینخانەیەك بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و رەچاونەکردنی بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییان، بە بیانووی نەبوون و نەهاتنی بەنزین، نرخی بەنزینیان بەرزکردووه‌تەوە، ئەمەش نیگەرانیەکی زۆری شوفێران و هاووڵاتییانی لێکەوتووه‌تەوە، بەپێویستی دەزانین هاووڵاتییان و شوفێرانی سنووری پارێزگاکەمان دڵنیابکەینەوە، کە رێژەیەکی زۆری بەنزینی ئه‌مباركراو لە كۆگاكانی شاری هەولێر هەیە و هەموو ئەوەی دەگوترێت دوورە لەڕاستییەوە.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، ئەگەرچی نرخی بەنزین پەیوەستە بە نرخی نەوتی خاو و نرخی نەوەتیش نرخێکی جیهانییە، لەگەڵ ئەوەشدا وەکو پارێزگای هەولێر لەڕێگەی لێژنەی باڵای چاودێری سووتەمەنیەوە، لە رووی کوالیتی و نرخەوە، بەدواداچوون و رێکاری یاسایی دەگرینە بەر، بۆ رێگری کردن لە هەر بەنزینخانەیەك و کۆمپانیایەك کە بیەوێت بە بیانوی نەبوونی بەنزین نرخی بەنزین بەرزبکاتەوە .
24 -
