نێچیرڤان بارزانی گەیشتە پاریس
ئەم سەردانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، به بانگهێشتى فهرميى ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسایە.
ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە كە نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماكرۆن په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا تاوتوێ دەكەن، هەروەها دۆخى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ش به گشتى، سەرباری پرسەكانی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگيى هاوكارى و هاوبه‌شيى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش.
basnews -
