ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌باره‌ى كوژرانى كچه فه‌رمانبه‌رێك له گه‌راجى وه‌زاره‌ته‌كه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/3/2021، وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌باره‌ى كوژرانى كچه فه‌رمانبه‌رێك له گه‌راجى وه‌زاره‌ته‌كه، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و ، تێیدا هاتووه: "بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، كاتژمێر 10 و 18 خوله‌كى به‌یانیی ئه‌مڕۆ، له كارەساتێكی دڵتەزێندا ئەندازیار شادی عەبدوڵا، فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دابەشكردنی وەزارەتی كارەبا، لە كاتی دەوامی فەرمیی خۆیدا لەلایەن فەرمانبەرێكی دیكەی وەزارەتی كارەباوە بە دەمانجە كوژرا و بكوژه‌كه‌ش لەلایەن پاسەوانەكانی وەزارەتەوە دەستگیر كرا، دواتر راستەوخۆ هێزە ئەمنییەكان بكوژەكەیان دەستگیر كرد".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "ئەندازیار شادی عەبدوڵا فەرمانبەرێكی دڵسۆز و بەتوانای وەزارەتی كارەبا بوو سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و بنەماڵە بەڕێزەكەی دەكەین، خوا سەبووریی كەسوكاری بداتەوە و جێگای بەهەشتی بەرین بێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له گه‌راجى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كچێكى ئه‌ندازیار له‌لایه‌ن كوڕێكى فه‌رمانبه‌ر له وه‌زاره‌ته‌كه، ته‌قه‌ى لێ كرا و بریندار كرا.
بەگوێرەی قسەی شایەتحاڵەکان، ماوەیەکە كچه‌كه لە کوڕێک مارە کراوە، کوڕێکی دیکە کەلە وەزارەتی کارەبا فەرمانبەر بووە و دڵی پێوە بووە، کە زانیویەتی مارە کراوە، ته‌قه‌ى له كچه‌كه كردووه و بریندارى كردبوو، ئێستاش كچه‌كه به‌هۆى سه‌ختیى برینه‌كه‌یه‌وه، گیانى له‌ده‌ست دا.
باس‌نیوز
