پارێزگاری هەولێر یەکێک لە 10 بەتەمەنترین ژینگەپارێزی پارێزگاکە خەڵات دەکات

پارێزگاری هەولێر یەکێک لە 10 بەتەمەنترین ژینگەپارێزی پارێزگاکە خەڵات دەکات
عومەر رەسوول ژینگەپارێزە و رۆژانە هەشت کاژێر شەقامەکانی شار پاکدەکاتەوە، ئەو یەکێکە لە 10 بەتەمەنترین ژینگەپارێزەکانی هەولێر و تەمەنی 77 ساڵە، وەکو ژینگەپارێز لە سنووری شارەوانیی شەش، لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک کاردەکات؛ نیوەی تەمەنی لە پاککردنەوەی شار بەڕێکردووە.

دوای تێپەڕبوونی 30 ساڵ لە کاری ژینگەپارێزی، چووە پارێزگای هەولێر، لە بەرامبەر ئەرک و ماندوبوونەکانی بۆ پاکڕاگرتنی شار، پارێزگاری هەولێر رێزی لێنا.

مام عومەر خێزاندارە و باوکی چوار کچە، نۆ کەسی دیکەی بەتەمەن لە هەولێر هاوشێوەی ئەو رۆژانە کاری ژینگەپارێزی لە کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک دەکەن.

نزیکەی دوو هەزار ژینگەپارێز رۆژانە لە پارێزگای هەولێر زیاتر لە دوو هەزار تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکەنەوە.
rudaw -
Top