گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
رەحمان زەهاوی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان، راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە ناحیەی ڕزگاریی سەر بە قەزای كەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری لانسەر خۆی بە هاووڵاتییەکدا کێشا بە ناوی (محەمەد ئەحمەد عەزیز) لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٠".
گوتیشی: "پاش ڕووداوەکە هاووڵاتییەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لە نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەپێی ماددەی ٢٤ی هاتوچۆ دەستگیر کراوە
basnews-
