قەڵادزێ.. چەند کەسێک بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە داعشەوە دەستگیر کراون
بەکر بایز، قایمقامی قەڵادزێ لەبارەی ھەواڵەکەوە، ڕايگەیاند: "زانیاریمان پێگەیشتووە کە سێ کەس بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە داعشەوە لە قەڵادزێ لە لایەن ئاساییشەوە دەستگیر کراون، بەڵام ئێمە تەنیا لە دوورەوە ئاگاداری ئەو بابەتەین و پەیوەندیمان بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەوە نییە".
راشی گەیاند: "ئەو کەسانەی دەستگیر کراون تەنیا بەھۆی گومانەوە دەستگیر کراون و تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام ئێمە لە نزیکەوە خێزانەکانیان دەناسین و پێشووتر حاڵەتی لەو شێوەیە لەنێو ئەو خێزانانەدا ڕووی نەداوە".
بەپێی زانیارییەکان ژمارەی ئەو کەسانە گومانیان لێکراوە چوار کەسە و دوویان ئەندامی یەک خێزانن و یەکێکیش رای کردووە و ماوەی چوار رۆژە دەستگیر کراون.
باسنيوز
