پۆلیسى هه‌ولێر زانیارى له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبارێك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/3/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی عەنكاوە، بنكەی پۆلیسی شەمامك، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ع، ز، ع) دەستگیر كرد، كە بەپێی ماددەى 7ی توندوتیژیی خێزانی، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له كاتى ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تباره‌كه‌دا، دەست بەسەر سێ پارچە ماددەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆییندا گیرا، دانی نا بە تاوانەكەی دا نا، بۆیە دۆسیەیەكی دیكەی سەربەخۆی بەپێی ماددە 14ی هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان، بۆ كرایەوە.
پۆلیسى هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا باسى له‌وه‌ش كردووه، ئێستا تۆمه‌تباره‌كه بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، بەند كراوە.
باسنيوز
