قایمقامی ھەولێر: نرخی مریشک دادەبەزێنین
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیى ھەولێر ڕاگەیاند: "ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی مریشک بەڕێژەی زۆر ناسروشتی بەرز بووەتەوە، لەگەڵ پارێزگاری ھەولێر و وەزیری کشتوکاڵ بۆ دابەزینی نرخی مریشک گفتوگۆمان کردووە".
لەبارەی ھۆکاری گرانبوونى نرخى مریشك، گوتی: "ھەموو ساڵێک لەم کاتانە نرخی مریشك بەھۆی کەمیی بەرھەمھێنان و چەند کێشەیەکی دیکەوە بهرز بووهتهوه، ئەمانهش بوونەتە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخەکە".
قایمقامی قەزای ناوەندیى ھەولێر ئهوهشى خسته ڕوو، چەند ڕێکارێکیان گرتووەتە بەر و "لە چهند ڕۆژى داهاتوودا نرخی مریشک زۆر دادەبەزێنین".
نهبهز عهبدولحهمید ئاماژهى بهوهش دا: "ناتوانین لە نرخێک جێگیری بکەین، ڕێگەش نادەین ئەو بەرزبوونەوەی نرخی مریشکە جێگیر بکرێت".
باسنيوز
