مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد

مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە دوێنێ زۆرترین ژمارەی تووشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە و هەتا کاتژمێر ١٢ی شەوی ڕابردوو ١١ کەس گیانیان لەدەست داوە.

د. ئاسۆ حەوێزی لەمبارەوە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوێنێ زۆرترین ژمارەی تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە و ژمارەیەکی زۆریش داخیلی نەخۆشخانەكان کراون و قەرەوێڵەکانی بەشی چاودێریی چڕ خەریکە پڕ دەبێتەوە و جێگا نامێنێت".

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەش کردووە: "بەداخەوە بەهۆی پابەندنەبوون بە بڕیارەکان و رێنماییە تەندروستییەکان دوای تێپەڕینی سێ مانگ و لەم ساڵدا بۆ یەکەمین جار مردن بەهۆی کۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و تەنها تا کاتژمێر 12 شەو 11 مردن لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە".



باسنيوز
Top